عەلی حەمەساڵح: بەنزینە 690 دینارییەكە تا ئێستاش لە هەولێر دابەشدەكرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ماوەی 21 ڕۆژە بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام به‌نزین بەو نرخە له ‌هه‌ولێر هه‌یه ‌و له ‌سلێمانی نییه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه ‌و سامانه‌سروشتییه‌كان لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی به‌غداد بۆهه‌رێمی دابینده‌كرد و نرخی هه‌ر لیترێك 690 دیناربوو ماوه‌ی 21 ڕۆژه‌ ڕایگرتووە، بەڵام حكومه‌تی هه‌رێم خۆی به‌نزین بۆ هه‌ولێر به ‌نرخی 690 دینار بۆ هه‌ر لیترێك دابینده‌كات‌ و بۆ سلێمانی دابینی ناكات.

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ڕۆژانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له ‌ڕێگه‌ی پاڵاوتگه‌ی كه‌وه‌رگۆسك یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزین ده‌پاڵێوێت‌ و له ‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سه‌ن ئۆیڵ دایداته‌ به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێرو نرخی هه‌ر لیترێك 690 دیناره‌”.

جەختیشی كردەوە، لەو بەنزینە كە سلێمانی ڕۆژانە 400 هەزار لیتری بەردەكەوێت، بەڵام ماوەی دووساڵە نادرێت و كۆمپانیاكە تەنها لە هەولێر دابەشیدەكات.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی بەدواداچوون بۆ داهاتی سلێمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share