بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە قەڵاچوالان كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە قەڵاچوالان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری كرد.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە قەڵاچوالان پێشوازیکرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کە پێکھاتبوون لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم.

‎لەکۆبوونەوەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری هەرێم و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ ئامادەبوون.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتیی شاندی سەرۆكایەتیی هەرێم گەیشتە سلێمانی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ی ئەفسەران و خولی 16ی پێشمەرگە لە کۆلێجی سەربازیی قەڵاچوالان كرد.

پاش ڕێوڕەسم و نمایشی پێشمەرگە و ئەفسەران، نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەشكرد و سەرەڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووان و دەرچووانی خولەكان ڕایگەیاند، “کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان یادگارییەکی گرنگی سەرۆک مام جەلالە، گیانی شاد و یادی هەمیشە بەخێر”.

هەروەك باسی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد و وتی، یەكخستنی پێشمەرگە پێویستی بە كار و هەنگاوی خێرا و بە متمانە هەیە. ئەوەشی وت، بۆ پاراستنی هێز و شانازییەكانی دەبێت پێشمەرگە یەكبخرێتەوە.

دەربارەی مەرجی ئەو هەنگاوەش سەرۆكی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، دەبێت پارتی و یەكێتی بەباوەڕ و بێ پەشیمان بوونەوە بڕیاری لێبدەن و دەستوەردان لە كاروباری پێشمەرگە هەڵبگرن و دەستی حزب لەناو پێشمەرگە دەربهێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، “ناكۆكییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى هێنده‌ گه‌وره‌ نین كه‌ نه‌توانرێت چاره‌سه‌ربكرێن، به‌ڵام زۆركات به‌ربه‌ستى بۆ دروستده‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌ رۆحى به‌رپرسیارانه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشين بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و باشتر بڕوات”.

بابەتی پێشتر

ئێستا ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم و یەكگرتووی ئیسلامی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

چەکی تەتۆمیی ئێران مەترسییە بۆسەر وڵاتانی کەنداو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەسەر چەند پرسێک کۆببنەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست…
Total
0
Share