خەزعەلی: ڕەوتی سەدر داوای سەرۆك وەزیران و نۆ وەزارەت دەكات

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، شاندی ڕەوتی سەدر داوای 40 پەرلەمانتاریان لە چێوەی هەماهەنگی كرد بۆ ئەوەی حكومەت پێكهێنن و ئێستاش داوای سەرۆك وەزیران و 9 وەزارەت دەكات.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەت شاندێكی سەدر داوای 40 پەرلەمانتاریان كرد لە چێوەی هەماهەنگی تەنانەت ئەگەر نوێنەرایەتیی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساش بكەن گرفتیان نییە.

ئاشكرایكرد، چێوەی هەماهەنگی لە ڕابردوودا زۆر سازشی كرد، بەڵام لەسەر پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی سازش ناكات

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق باسی لەوە كرد، ڕەوتی سەدر داوای سەرۆك وەزیران و نۆ وەزارەت لە كابینەی نوێی حكومەتدا دەكات لەكاتێكدا چێوەی هەماهەنگی لە ئێستادا خاوەنی 83 كورسيی پەرلەمانییە.

بابەتی پێشتر

كۆمەڵی دادگەری: پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەرێم بكرێتە چوار بازنە

بابەتی دواتر

بە شەش فڕۆكە هێرشەكە ئەنجامدراوە.. وردەكاریی هێرشەكەی سەر سەربازگەكەی توركیا لە باشیك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن تووشی كۆرۆنا بووە

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی پەتای كۆرۆنا بووە. ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە تووشبوونی…
Total
0
Share