بڕیاری بردنە دادگا بۆ هۆشیار زێباری دەركرا

دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بڕیاری دا هۆشیار زێباری ببرێتە بەردەم دادگا و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات.

بەپێی میدیای عێراقی، بڕیارەكە دوێنێ دووشەممە بەهۆی “سووكایەتیكردنی بەردەوامی زێباری بە دادگا” لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لە بەغداد دەركراوە، دوای ئەوەی نوێنەری یاسایی دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی ناوبراو تۆماركردووە بەوەی “چەندین جار سووكایەتی بە دادگا كردووە”.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای دوورخستنەوەی لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، هۆشیار زێباری چەند جارێك هێرشیكردووەتەسەر دادگاكە و ڕەخنەی لە بڕیارەكانی گرتووە، دوایینیان دوێنێ بوو كە ڕایگەیاند، “دادگای فیدراڵی له‌ بڕیاره‌كانیدا لایه‌نگیری ده‌كات”.

بەپێی شارەزایانی یاسا، ئەگەر دادگا ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت، ئەوا تا زیندانیكردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ سزا بەسەر زێباری-دا دەسەپێندرێت و ڕوونیدەكەنەوە، بەپێی ماددەی 226 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەر كەسێك بە ئاشكرا سووكایەتی بە دادگا بكات ئەوا بە حەوت ساڵ زیندانیكردن یان گرتن و سەپاندنی سزای دارایی بەسەریدا سزادەدرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی زانیاریی لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆوە نییە

بابەتی دواتر

کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share