پۆلیسی ئیسرائیل داوای ئەو گوللـەیە دەكات كە عاقلە-ی پێكاوە

شیرین ئەبو عاقلە

پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینەوەی لەبارەی كوژرانی پەیامنێرەكەی جەزیرە كرد، دەڵێت، ‏لەگەڵ ئەوەی ناتوانرێت سەرچاوەی تەقەكردنەكە دیاریبكرێت، بەڵام “بۆی هەیە یەكێك لە ‏سەربازەكانمان تەقەكەی كردبێت”.‏

پۆلیسی ئیسرائیل لێكۆڵینەوەی لە كوشتنی شیرین ئەبو عاقلە، پەیامنێرەكەی كەناڵی ‏جەزیرە كردووە، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی دەستگیركردن لە ‏ناوچەی جەنین، تەقەیەكی زۆر لە هێزەكانی سوپا كراوە و بۆمبیان تێگیراوە، لەگەڵ ‏نزیكبوونەوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا و لەكاتی دەرچوونی هێزەكاندا، میدیاكارە فەڵەستینییەكە، ‏كە لەناو ناوچەی تەقەكردنە دوولایەنەكەدا بووە، پێكراوە”.‏

ئەو لێكۆڵینەوەیەی ئیسرائیل كردوویەتی، قۆناغبەندە، بۆیە پۆلیسی وڵاتەكە دەڵێت، “لەگەڵ ‏كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوە قۆناغبەندەكان، هێشتا چەند وردەكارییەك هەن پێویستیان بە ‏ڕوونكردنەوە هەیە، ئەگەری جیاوازیش هەن بۆ ئەو تەقەكردنەی بووەتە هۆی كوشتنی ‏میدیاكارەكە”، بۆیە لێكۆڵینەوەكە گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی كە “ناتوانرێت سەرچاویە ‏تەقەكردنەكە بزانرێت”.‏

بەپێی لێكۆڵینەوە ئیسرائیلییەكە، “دوو ئەگەر هەن بۆ سەرچاوەی تەقەكردنەكە و پێكرانی ‏عاقلە، ئەگەری یەكەم، تەقەی چڕی چەكدارە ئیسرائیلییەكان بە ئاراستەی سوپای ‏ئیسرائیل، ئەگەری دووەم، لەكاتی تەقەكردنە دوولایەنەكەدا یەكێك لە سەربازە ‏ئیسرائیلییەكان لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكەوە تەقەی لە چەكدارێك كردووە، میدیاكارەكەش ‏لە نزیك چەكدارە فەڵەستینییەوە بووە و ئەگەر هەیە لەوكاتەدا پێكرابێت”.‏

بۆیە پۆلیسی ئیسرائیل پێیوایە، “بە دەستگەیشتن بەو گوللـەیەی بەر میدیاكارەكە ‏كەوتووە و لێكۆڵینەوەی ورد لێی، بۆی هەیە سەرچاوەی تەقەكردنەكە ئاشكرابكات”.‏

بابەتی پێشتر

دوای دوو ساڵ كۆریای باكوور چۆن بەرەنگاری كۆرۆنا دەبێتەوە؟

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share