لە زانكۆی سلێمانی سەگ پەلاماری كچێك دەدات

كچەكە لەساتی چارەسەركردنی لە نەخۆشخانە

لە نێو زانكۆی سلێمانی سەگ پەلاماری كارمەندێك دەدات و برینداری دەكات و بەرپرسێكی تەندروستی دەڵێت، زیان بە قۆڵی گەیشتووە.

چالاك قەشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كچێكی تەمەن 25 ساڵ گەیەندراوەتە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەیان كە لە نێو زانكۆی سلێمانی سەگ پەلاماریداوە و قۆڵێكی برینداربووە.

وتیشی، “ماسولكەكانی ئەو قۆڵەی سەگەكە گازی لێگرتووە زیانیان پێگەیشتووە، بەڵام لەئێستادا تەندروستیی جێگیرە و چارەسەری پێویستی وەرگرتووە”.

لای خۆیەوە حەسەن باقر بەڕێوەبەری كارگێڕیی زانكۆی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ڕوونكردەوە، كچەكە كارمەندی كافتریای ناوەندی زانكۆكەیانە و كاتژمێر 7:30ی بەیانی ئەمڕۆ كاتێك ویستوویەتی بچێتە سەر كارەكەی ڕووداوەكە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیكەی 30 بۆ 40 سەگ لە نێو زانكۆكەیان بوونیان هەیە، چەند جارێك داواكارییان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان ناردووە تاوەكو ئەو سەگانە لە زانكۆكە دووربخەنەوە، بەڵام تائێستا كاری پێویست لەوبارەیەوە نەكراوە.

بابەتی پێشتر

تین هاگ بۆ مان یونایتد: ئەم هەشت یاریزانە بۆ فرۆشتن نین

بابەتی دواتر

دەبێتە هۆی مردن.. مەترسییەکانی وەرنەگرتنی بڕی پێویستی نوستن لە شەواندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share