حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی دیاریكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد كە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەكات تاوەكو رۆژی دووشەممە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لە رۆژی هەینی 6ی حوزەیران تاوەكو رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 9ی حوزەیران رۆژانی پشووی جەژنی قوربان بێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا رۆژی سێشەممە دەوامی رەسمی لە دەزگا و دامەزراوەكاندا دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: لە زۆرینەی شارەکان حاڵەتی کۆلێرا هەیە بەڵام هیچ مردنێک تۆمارنەکراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا حاڵەتەکانی کۆلێرا تۆمارکراون، بەڵام تاوەکو ئێستا…
Total
0
Share