باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دەستبەكاربوو

باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی گەیشتە بەغداد و دەستبەكاربوو.

ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە، دوێنێ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی نوێی ئێران لە عێراق کۆبووەتەوە، کۆبونەوەکەش پێش بەڕێککەوتنی باڵیۆزی ئێران بوە بۆسەر ئەرکە تازەکەی.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوە داوای لە باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە عێراق كردووە، کاربکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری و کلتوری فراوان بکرێن، چونکە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرنگن ئامانجی ئەوانە.

ئال سادق پێشتر ماوەی دوو ساڵ وەكو جێگری یەكەمی ئیرەج مەسجدی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد كاریکردووە.

بابەتی پێشتر

خولی فەڕەنسا.. مێسی چانسی نییە

بابەتی دواتر

گروپی حەوت هاوردەكردنی نەوتی ڕوسیای قەدەغەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share