وەزیری نەوتی عێراق: دانوستانەكانمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی دۆسیەی وزەوە ئەنجامیان نەبووە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دانوستانەكانمان لەگەڵ هەرێم لەبارەی دۆسیەی وزەوە ئەنجامیان نەبووە.

ئیسحان عەبدولجەبار، “وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەكو وەزارەت گفتوگۆمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم سەبارەت بە ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم كردووە، بەڵام تائێستا دانوستانەكانمان ئەنجامی نەبووە”.

دوێنێ شەممە، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو بەرەو ئەوە هەنگاودەنێن بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە جێبەجێبكەن.

ئیحسان عەبدولجەبار تەئكیدیكردووەتەوە، وەزارەتەكەی خواستی ڕێكخستنەوەی سێكتەری نەوتی لە هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام دەبێت ئەو دۆسیەیە شەفاف بێت و لەخزمەتی هەموو گەلی عێراقدا بێت.

پێشتر دادگای فیدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوێندرابوو بە نایاسایی لە قەڵەمیدا.

بابەتی پێشتر

چەكدارەكان دەیان كەسیان لە نایجیریا كوشت

بابەتی دواتر

ڕوسیا بۆ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ: بە نیو كاتژمێر هەمووتان تەختدەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share