وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، “نەماندەویست لەگەڵ هەرێمی كوردستان بگەینە ئەم دۆخەی ئێستا و بەرەو ئەوە دەچین بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێبكەین”.
ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەغداد نایەوێت پرسی نەوت قۆرخبكات، بەڵكو دەیەوێت لەبەرژەوەندیی هەموو لایەكدا بێت و پێشتر دەستپێشخەرییمان بۆ هەرێمی كوردستان كردووە و نەرمی زۆرمان نواندووە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
ئاشكرایكرد، “بەرەو ئەوە دەچین بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێبكرێت، چونكە داهاتی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان یەكسان نییە بە 50%ی بەهاكەی”.
وەزیری نەوتی عێراق وتی، “دەزانین جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی دەبێت، بەڵام بوونی دوو سیاسەتی نەوتی لە یەك وڵاتدا نەرێنی و هەڵەیە و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگا لە بەرژەوەنديی عێراق و گەلەكەیدایە و ناكرێت دۆخی وزە لە عێراقدا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت.