بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردووەتەوە، بارهەڵگرێك لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكی دیكەدا لە ئێستادا هاتوچۆكردن لە تونێلی دەربەندیخان ڕاگیراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان تێیدا هاتووە، چەند خولەكێك پێش ئێستا بارهەڵگرێك لەو دیو تونێڵی دەربەندیخان كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێكی دیكە.
ئاماژەی بەوە كراوە، ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە. بەڵام لە ئێستادا ڕێگاكە بەتەواوی گیراوە و هاتوچۆكردن لە تونێلەكە بەهۆی ڕژانی عەلەفێكی زۆرەوە ڕاگیراوە.