یونسێف هۆشداری دەدات: هەژاری هەڕەشە %40ی منداڵانی عێراق دەکات

ڕێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی دووەم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دەدات لەوەی هەژاری هەڕەشە لە %40ی منداڵانی عێراق دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەی ڕێکخراوی یونسێفدا هاتووە، جیهان ئاهەنگدەگێڕێت بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی منداڵ، (CRC)، لەلایەکی دیکەوە ئەمساڵ لە ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵاندا، نەوجەوانان و منداڵانی عێراق ئەو چین و توێژەن کە زۆرترین مەترسی هەژارییان لەسەرە بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆتا هەڵسەنگاندنەکانی یونسێف دەریدەخەن ژمارەی ئەو منداڵ و نەوجەوانانەی ڕوبەڕووی مەترسییەکانی هەژاری و لەدەستچوون دەبنەوە و مافەکانیان پێشێل دەکرێت لە هەر پێنج منداڵێک دوو منداڵن، یقان بە ڕێژەی %40ی کۆی منداڵانی عێراقن، لە هۆکارەکانی دیکەی هەژاری، بێکاری، فشارە داراییەکانی خێزانە کە دەکەوێتە سەرمنداڵان، هەروەها لەدەستچوونی خوێندن و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانە”.

ئیرینا فۆیاکۆفا _ سۆلۆرانۆ، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، “عێراق وڵاتێکی ئەندامە لە ڕێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ مافی منداڵ، ئەمەش بەواتای ئەوەی سەرجەم مافەکانی منداڵان دەستەبەر بکات، لەوانە مافی ئاسایش، تەندروستی، ئازادی، خوێندن، ئاوی پاک و یاریکردن، بەڵام دەبینین ژمارەیەکی زۆر لە کچان و کوڕانی منداڵ لە عێراق مەترسی لەدەستچوونیان لەسەرە و ڕێژەی مەترسییەکان لەسەریان بەردەوام لەزیادبووندایە”.

لەگەڵئەوەشدا تاوەکو ئێستا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەناو منداڵان و نەوجەواناندا کەمە، بەڵام کاریگەرییە دوورمەوداکانی ئەو پەتایە لەسەر خوێندن، خۆراک و خۆشگوزەرانی کاریگەری خراپ لەسەر ژیانیان دادەنێت، هەروەها ڕێژەی هەژاری و بێکاری لەوڵاتدا زیاد دەکات، هەروەها ڕێژەی توندوتیژی دژی منداڵان لە عێراق بەردەوام زیاددەکات، هەروەها کاریگەری کردووەتە سەر داخستنی قوتابخانە و ناوەندەکانی دیکەی خوێندن، هەروەها پەککەوتنی خزمەتگوزارەییە پزیشکییەکان، لەگەڵئەوەشدا جگە لە نەوجەوانان و منداڵانی سەرو پێنج ساڵ منداڵانی بچوکیش کاریگەری لێکردوون و ناتوانن خزمەتگوزارییەکانی کوتان و تەندروستییە پێویستییەکانیان لەکاتی دیارکراوی خۆیدا بەدەستبگات.

لەلایەکی دیکەوە حەمیدە لاسیکۆ، نوێنەری یونسێف لە عێراق ڕایگەیاند، “ئێمە پابەندین بە پاڵپشتییەکانمان بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوامە بۆ زامنکردنی گەشەپێدانی مافەکانی منداڵان و پەروەردەکردنیان بەشێوەیەکی تەندروست.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. کوژرانی 16 تیرۆریستی داعش ڕاگەیاندرا

بابەتی دواتر

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر کە چوار مانگە هاوسەرگیرییان کردووە سوتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share