یەدەگی نەختینەیی عێراق 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاند و داهات بەرزترینی 14 ساڵە

ڕاوێژكارێكی كازمی دەڵێت، یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و تەنها مانگی ڕابردوو 11 ملیار دۆلار داهات هەبووە كە زۆرترینە لە ماوەی 14 ساڵدا.

موزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بانكی ناوەندی بڕی یەدەگی خۆی لە دراوی بیانی بەدەستهێناوەتەوە.

بەپێی وتەی ڕاوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران، ئەو پارە یەدەگەی عێراق هەیەتی، سێ هێندەی ئەو قەرزە بیانییانەیە كە لای عێراقن و دەبێت حكومەت تا ساڵی 2028 بیانداتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردبوو، داهاتی مانگی ڕابردووی عێراق لە فرۆشتنی نەوت 11 ملیار دۆلار بووە و ئەوەش زۆرترین داهاتی مانگانەیە لە ماوەی 14 ساڵدا.

زۆربوونی یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوەیە و لە ماوەی چوار مانگدا سەرباری خەرجی، ئەو پارانەی پاشەكەوت كراون و وەك یەدەگ هەڵگیراون بڕەكەیان گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

چێڵسی 1-0 وێستهام یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share