ڕۆژانە لە ژەمە خۆراكییەكاندا هێلكە بەكاردەهێنرێت هەندێكجار هێلەی سوور دەخورێت، بەڵام تائێستا زۆرێكمان جیاوازیی نێوان هێلكەی سپی و هێلكەی سوور نازانین.
مریشكی سوور هێلكەی سوور دەكات و مریشكی سپی هێلكەی سپی، پێكهاتەی هێلكە بەشێكی پەیوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە.
جیاوازیی نێوان هێلكەی سپی و هێلكەی سوور لە نرخەكەیدا هەیە زۆركات هێلكەی سوور نرخەكەی گرانترە لە هێلكەی سپی.
ئاماژە بەوە كراوە، مریشكی سپی بۆ گۆشتەكەی بەخێودەكرێت و مریشكی سوور زیاتر بۆ هێلكە بەخیۆدەكرێت.
لە بازارەكانی ئەوروپا بە شێوەیەكی گشتیی مریشكی سپی بۆ گۆشتەكەی پەروەردە دەكرێت كە نرخەكەی بە بەراورد بە مریشكی سوور گرانترە.