پەیامی نوێ لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلارەوە بڵاودەكرێتەوە

وەزیری دارایی عێراق بڕیاری حكومەت لەبارەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دینار ئاشكرادەكات.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێكدا كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە ڕایگەیاند، نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی سەقامگیرە و پێناچێت هیچ گۆڕانكارییەكی دیكە ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “ساڵی ڕابردوو گۆڕانكاریمان ئەنجامدا، لە مەودای ناوەنددا گۆڕانكاریی دیكە ئەنجامنادرێت، دراوەكەمان سەقامگیرە و پێناچێت هیچ گۆڕانكارییەك بخرێتەڕوو. باوەڕی بەهێزمان هەیە كە دراوەكە گونجاوە و نرخیشی گونجاوە”.

كۆتایی هەفتەی ڕابردووش تەیف سامی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێندرێت و ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بڵاودەكرێتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

وتیشی ، “بەهیچ شێوەیەك پێشنیازی لەو شێوەیە نەكراوە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە یاسای بودجەی 2022ی عێراقدا دابەزێندرێت و بەهای 100 دۆلار بكرێتەوە بە 120 هەزار دیناری عێراقی”.

حكومەتی عێراق لە یاسای بودجەی 2021 ی عێراقدا بەبیانووی كورتهێنان، بەهای دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزكردەوە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی پارتی داوا لە سیستانی دەکات لە نایف کوردستانی ببورێت

بابەتی دواتر

بەهۆی قەیرانەوە مردنی ژنانی دووگیان لە لوبنان بۆ سێ هێندە زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار کەمێک دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار کەمێک دابەزین تۆمارکردووە بەراورد بە نرخی…
Total
0
Share