لە بەغداد خۆڵبارین گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرت.. لە هەرێم تۆز و خۆڵێكی سووك دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە پارێزگاکانی هەرێم خۆڵبارین دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش هەیە، لەكاتێكدا لە بەغداد گەشتە ئاسمانییەكان بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگیران.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و ئەگەری بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیاوازدا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆز و خۆڵێکی سووک لە کەشدا دەبێت.

هەروەها پلەکانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە بەغداد بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیراون و خۆڵبارینێكی چڕ پارێزگاكە و نەجەف و چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراقی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە ئاماری شەڕی بڵاوكردەوە.. 87 سەربازی توركیا كوژراون

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلەكانی مەسرور بارزانی لە لەندەن هێلكەباران كران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوتكەكەی گلاسكۆ دوایین هەلە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان
نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لەبارەی قەتیسبوونی گەرماوە دوورە لەڕێگەی ڕاست

دوایین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێش لوتكەی كەشوهەوای گلاسكۆ، ڕەخنەی لە وڵاتان هەیە لەبارەی پابەندنەبوونیان بە كەمكردنەوەی دەردراوە زیانبەخشەكان،…
Total
0
Share