لیژنەكەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی نەمانی دەرمان لە سلێمانی هۆشداریدەدات

لیژنەی بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی نەمانی دەرمان لە سلێمانی هۆشداریدەدات و ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا تەنها نەشتەرگەرییە كتوپڕەكان ئەنجامدەدرێن و ئەگەر بودجەی پێویست تەرخاننەكرێت ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئەوەش بووەستێت.

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بۆ بەدواداچوون لە كێشەی كەمیی دەرمان لیژنەیەكی مەیدانی سەردانی پارێزگای سلێمانی بكات و لە گرفتە تەندروستییەكان بكۆڵێتەوە. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەندامانی لیژنەكە ئاماژەیان بەوە كرد، بەدواداچوونیان بۆ كێشەی كەمیی دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە و دەركەوتووە كێشەكە نەبوونی پارەی نەختینەیە لە بانكەكانی سلێمانی.

هاوكات لیژنەكە پێشنیازیكرد، بە پەلە بودجەیەكی پێویست بۆ سلێمانی تەرخانبكرێت چونكە لە ئێستادا تەنها نەشتەرگەرییە كتوپڕەكان ئەنجامدەدرێن و هۆشدارییاندا ئەگەر دۆخەكە چارەسەرنەكرێت، ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئەوەش بووەستێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. بەسەدان كەس لە شیلادزێ لە نۆرەی وەرگرتنی غاز وەستاون

بابەتی دواتر

ئاماژە سەرەتاییەكانی دەستپێكی هێرشی توركیا - پارتی بۆسەر پەكەكە دەركەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام و ئەندەرپاسی فاروق نزیكدەبێتەوە لە قۆناغی دڵخۆشكەر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share