وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداریدەدات

وەزارەتی ژینگەی عێراق پێشبینیدەكات لە30 ساڵی داهاتوودا شەپۆلی خۆڵبارینی لەسەرتاسەری وڵاتدا ڕوو لە بەرزبوونەوە بكات بەشێوەیەك ساڵانە 300 ڕۆژ خۆڵبارین ڕووبدات.

عیسا فەیاز، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕاگەیاند، گۆڕانكاریی كەشوهەوا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زیادبوونی شەپۆلی خۆڵبارین لە ناوچەكەدا .

ئاماژەی بەوە كرد ،بەپێی ئاماری دەستەی گشتیی كەشناسیی، ژمارەی ئەو ڕۆژانەی خۆڵبارین تێیاندا ڕوودەدات لە 243 ڕۆژەوە بۆ 272 ڕۆژ لەماوەی ساڵێكدا، بەرزبووەتەوە كە پێشهاتێكی مەترسیدارە و پێشبینیدەكرێت لە ساڵی 2050دا بگاتە 300 ڕۆژ لەساڵێكدا

بەرپرسەكەی وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت ، “نزیكەی 70%ی زەوی كشتوكاڵی لەعێراق لەناوچوون و لەبەردەم مەترسی و هەڕەشەدان و هۆكارەكەشی گۆڕانكاریی كەشوهەوایە لە جیهاندا”.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی: بەراورد كردنی دۆخی ئابوریی و سیاسی لوبنان بە عێراق هەڵەیە

بابەتی دواتر

لە ئەنبار تۆمەتبارێک بە نزیکەی دوو ملیۆن حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی گەیشتە تاران

دوای چەند کاتژمێرێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران. ئەمڕۆ…
Total
0
Share