ئێران.. کەسێک بە چەقۆ پیاوێکی ئایینی کوشت و دووانی دیکەشی بریندار کرد

لە مەزارگەیەکی شیعەکان لە شاری مەشھەد بەھۆی كەسێك بە چەقۆ پیاوێکی ئایینی کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندار كرد.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، کەسێک بە چەقۆ لە مەزارگەی “ئیمام ڕەزا”ی شیعەکان بە چەقۆ ھێرشی ئەنجامداوە و بەھۆیەوە پیاوێکی ئایینی گیانیلەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش کە ئەوانیش پیاوی ئایینی بوون بریندار بوون.

باسی لەوەشكردووە، هێرشكارەكە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو کەسەی بەھۆی ھێرشەکە گیانی لەدەستداوە ناوی محەممەد ئەسلانییە، بەڵام ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیای ئیسرائیل: بودجە بۆ زیاتركردنی توانای كردنەئامانجی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تەرخانكرا

حكومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندییدا لەسەر بودجەی تایبەت بە زیاتركردنی تواناكانی بۆ كردنەئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران. كەناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشكراكرد،…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share