وەزارەتی دارایی لەبارەی ڕاگرتنی مووچەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ڕاگرتنی دابەشكردنی مووچە و ڕاپۆرتێكی میدیای بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵاوكردەوە كە ڕایگەیاندبوو دابەشكردنی مووچە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان تێیدا هاتووە، “راپۆرتێك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە و ناوهێنانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاتووە بە پێویستمان زانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاوبكەینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە 14 ی مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاندنی فەرمیی وەزارەت بڵاویكردبووە هەر زانیارییەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەو دۆخی دارایی هەرێم هەبێت لە پێگەی فەرمیی وەزارەت بڵاودەكرێتەوە بەدەر لەوە هیچ زانیارییەك گوزارشت لە ڕای وەزارەتی دارایی ناكات و بڵاوبوونەوەی هەر ڕاپۆرتێك لەسەر مووچە ڕەتدەكەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: هاوڵاتییەك 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك بڕی 17500 دۆلاری دۆزییەوە و گەڕاندییەوە بۆ خاوەنەكەی. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر…
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.…
Total
0
Share