عێراق و توركیا لەسەر پرسی ئاو كۆدەبنەوە

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە بەغداد كۆبووەوە و ڕایگەیاند، دوای مانگی ڕەمەزان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لەسەر پرسی ئاو كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی ئاوەوە كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای مانگی ڕەمەزان لەگەڵ نوێنەری سەرۆك كۆماری توركیا تایبەت بەدۆسیەی ئاو گفتوگۆ دەكەن

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو داوای لە توركیا كردووە بە زووترین كات دەستبكرێت بە كاراكردنی پرۆتۆكۆڵی هاوكاریی تایبەت بە ئاوی ڕووباری دیجلە.

بابەتی پێشتر

توركیا..نرخی غازی سروشتی گرانكرا

بابەتی دواتر

خواردنی ژەمە خۆراكییە خێراكان بەم شێوازانە مەترسیدارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share