ڕوسیا گوێ بە نیگەرانییەكان نادات.. بەمنزیكانە غاز بە ڕۆبڵ دەفرۆشین

ڕوسیا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ فرۆشتنی غازەكەی بە ئەوروپا بەرامبەر بە ڕۆبڵ لەبری دۆلار و یۆرۆ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕوسیا (كریملین) ڕایگەیاند، وردەكاریی تەواویان لەبارەی وەرگرتنی ڕۆبڵ لەبەرامبەر نرخی غازی ڕوسیادا داوە بە ڤلادیمێر پوتین.

پیسكۆڤ جەختیكردەوە كە بەمنزیكانە ئەو پلانە جێبەجێدەكەن و وتی، “فرۆشتنی غاز بە ڕۆبڵ یەكێكە لە بژاردەكانمان بۆ هەموو وڵاتانی خۆرئاوا، نەك تەنها ئەڵمانیا”.

وتەبێژەكەی كریملین دووپاتیكردەوە كە سەرگەرمی تەواوكردنی ئامادەكارییەكانن بۆ وەرگرتنی ڕۆبڵ لەبەرامبەر غازدا و ڕایگەیاند، “بەدڵنیاییەوە ڕوسیا غاز بە خۆڕایی بە كەس نادات”.

دوای لەشكركێشییەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا، وڵاتانی خۆرئاوا سزای ئابورییان بەسەر ڕوسیادا سەپاند و ئەوەش بەهای دراوی ئەو وڵاتەی نزمكردەوە.

لەبەرامبەر ئەو سزایانەی ئەوروپا و ئەمریكادا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا فەرمانی بە حكومەتی وڵاتەكەی كرد مامەڵەی فرۆشتنی غاز بە خۆرئاوا بكرێت بە ڕۆبڵ و تا كۆتایی ئەم مانگە كە ئەمڕۆیە، پلانەكە جێبەجێبكرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ئاستی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیال بزانە

بابەتی دواتر

بۆ پارێزگاری و ڕێگری لە "خۆکوشتن".. تەکنەلۆژیایەکی نوێ لە گوگڵەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share