مالكی: دەستپێشخەرییەكمان ئامادەكردووە بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، دەستپێشخەرییەكیان ئامادەكردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو چەقبەستووییەی لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتدا هەیە.

نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كە سەركردایەتیی چێوەی هەماهەنگی دەكات ڕایگەیاند، “هاوپەیمانیی چێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەكانی سەلماندیان سێیەكی پەكخەر بەهێزە و ئەمڕۆ هێزی خۆی سەلماند بە ڕێگریكردن لە ڕێكخستنی دانیشتنێك كە چێوە بە مەترسیداری دەزانێت”.

مالكی باس لە دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەركردنی دۆخەكە دەكات و لە تویتەر نووسیویەتی، “كارنامەی دەستپێشخەرییەكمان ئامادەكردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو چەقبەستووییە، دوای ئەوەی دەركەوت كە هاوپەیمانیی سێقۆڵی دەستپێشخەری نەخستەڕوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعییانە بەمەبەستی پاراستنی پرۆسەی سیاسی لە هەرەسهێنان”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختدەكاتەوە، “ئەمڕۆ و سبەینێ گفتوگۆ لەنێوان لایەنە هاوپەیمانەكاندا دەستپێدەكات بەمەبەستی پێگەیاندنی دەستپێشخەرییەكە و گەیاندنی بە هێز و پێكهاتە سیاسییەكانی دیكە” و هیوای سەركەوتنی دەستپێشخەرییەكەی خواستووە.

بابەتی پێشتر

بۆ مووچەی مانگی دوو پارەیەکی کەمی داهاتی نەوت نێردراوە ‏بۆ سلێمانی

بابەتی دواتر

ناسڕ خلێفی جارێکی دیکە تەنگی بە بەرشلۆنە هەڵچنیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە چەکی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق. کەمێک بەرلە ئێستا چەکدارانی داعش…
Total
0
Share