ڕوسیا و ئۆكرانیا دانوستانەكانیان لە توركیا دەستپێدەكەنەوە

 ڕوسیا و ئۆكرانیا هەفتەی داهاتوو دانوستانەكانیان لە توركیا دەستپێدەكەنەوە.

سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا و وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بڵاویانكردەوە، گەیشتوونەتە ڕێككەوتن گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانیان دەستپێبكەنەوە لە هەفتەی داهاتوودا.

هاوكات بە پێی هەواڵی میدیا ڕوسییەكان، دوێنێ شاندی دانوستانكاری هەردوو وڵات لە ڕێگەی كۆنفرانسی ڤیدیۆیی كۆبوونەتەوە و ڕێككەوتوونە كە كۆبوونەوەكەیان لە توركیا ئەنجام بدەن.

ئەوەش لە كاتێكدایە، ماوەی نزیكەی مانگێكە هێرشەكانی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستاش شەڕ بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتیی ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتانی ئەوروپا بوون و نزیكەی هەزار هاوڵاتیش كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ئەوەی ژنێکی دووگیانی هیندی گیانیلەدەستدا وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستیلەکارکێشایەوە

وەزیری تەندروستیی پۆرتوگال دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی گەشتیارێکی هیندیی دووگیان تەختی مانەوەی لە نەخۆشخانە نەبووە بۆئەوەی…
Total
0
Share