عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای به‌دواداچون بۆ داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، پاره‌ی پێویست له‌ به‌رده‌سته‌ و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازار ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “دوای به‌دواداچونمان بۆ داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، پاره‌ی پێویست له‌ به‌رده‌سته‌و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌”.

قسەكانی عەلی حەمەساڵح لەكاتێكدایە، ماوەی دوو ڕۆژە حكومەت كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات هێناوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئەو مانگە حكومەت پشتی به‌ داهاتی نه‌وتی مانگی سێ به‌ستبوو‌.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

بابەتی دواتر

ڕوسیا فەیسبووک و ئینستگرام قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت ئەوەش بەپێی ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندیی…
Total
0
Share