وه‌زاره‌تى بازرگانیى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى گرانبوونى نرخى ئارد له سلێمانى بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه حكومه‌تى ناوه‌ندیی به‌شه گه‌نمی وه‌ك پێویست نه‌ناردوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى بازرگانیى و پیشه‌سازى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، بەشە گەنمی مانگانەی شاری سلێمانی لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە، زۆر کەم دێت و لە کۆی 23 هەزار تۆن، تەنیا پێنج هەزار تۆن گەنم بۆ مانگى یه‌كى 2022 گەیشتووە، کە ئەمە هۆکارێکە بۆ کەمی ئارد و بەرزبونەوەی نرخ.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، بڕیاردرا نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بکرێت بە مەبەستی پەلەکردن لە ناردنی بەشە گه‌نمى (مانگی یەک)و کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هاوکاری نانەواخانە و فڕن و سەمونخانەکان بۆ گران نەبوونی نرخی نان و سەموون بەپێی توانا و دەسەڵات.