کریستیانۆ بە دوو پاسەوانەوە گەڕایەوە بۆ مان یونایتد

گرژی لە پەیوەندیی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالی و مانچستەر یونایتد گەیشتووەتە لوتکە، یاریزانەکە بە دوو پاسەوانەوە ڕاهێنانەکانی ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی بەریتانیاوە بڵاوکراونەتەوە، ڕۆناڵدۆ بڕیاری کۆتاییداوە و ئەگەر مانچستەر یونایتد نەتوانێت وەرزی داهاتوو بە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بگات، ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەدا ئاستیان بەپێی پێویست نەبووە، لە ڕیزبەندیی پێنجەمی یانەکانی پریمەرلیگدان، چانسی گەیشتنیان بە خوولە ئەوروپییە ناودارەکە لاوازە.

کریستیانۆ دوای ئەزموونێکی سەرکەوتوو لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس، لە پێشەنگی کارەکانیدایە شانبەشانی لیونێل مێسیی ئەرجەنتینی و نێیماری بەرازیلی لە هێڵێکی هێرشبەریی بەهێز و ناوازەدا یاریبکات.

بەپێی سەرچاوەکە، گەشتە مشتومڕاوییەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ پۆرتوگال و ئامادەنەبوونی لە ڕیزەکانی مانچستەر یونایتد بۆ یاریی دێربی بەرامبەر مانچستەر سیتی، گومانی لە داهاتووی ئەفسانەکە دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

ملیاردێرێکی تورک لە کڕینی چێڵسی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی حزبی زەحمەتكێشان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share