سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ڕاسپارد بە داخستنی هەموو دەروازە سنورییە نافەرمییەکانی عێراق.
ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی دووەم مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەو دامەزراوانەدا کۆبوویەوە کە نەبەستراونەتەوە بە وەزارەت و دەستەکانەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە، “دەبێت دەروازە سنورییە نافەرمییەکان دابخرێن و ڕێگە نەدرێت چیدیکە زیان بەر ئابوری عێراق بگەیەنرێت لەو ڕێگەیەوە”.
لە کۆبوونەوەکەدا کازمی بڕیاریداوە بە گرتنەبەری ڕێگەی پێویست بۆ داخستنی ئەو دەروازانە و ڕێگری بکرێت لە تێکدانی ئاسایشی خۆراک لەڕێگەی قاچاخچییەتییەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئامانجی حکومەتەکەی گەیشتنە بە هەڵبژاردنی پێشوەخت و لەم نێوەندەدا خەڵکانێک هەن ڕێگری دەکەن لەم پڕۆسەیە.