ڕاوێژكاری كازمی: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنان چارەسەردەكات

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی دارایی چارەسەردەكات، ئاشكرایدەكات، “قەیرانی ئۆكرانیاش كاریگەری لەسەر سێ سێكتەری ستراتیژی لە وڵاتدا دەبێت”.

موزهر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا كورتهێنانی دارایی لە وڵاتدا چارەسەردەكات كە پێشتر وڵات بۆ چارەسەركردنی كورتهێنان پەنای بۆ وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بردووە.

ئاماژەی بەوە كرد، “بەزربوونەوەی نرخی نەوت چەند كاریگەرییەكی نەرێنی دەبێت، چونكە بەشێكی سووتەمەنییەكان لە دەرەوە بۆمان هاوردەكرێت و نرخەكانیان لەسەر هاوڵاتییان گراندەبن”.

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران باسی لەوە كرد، قەیرانی ئۆكرانیا لێكەوتەی لەسەر سێ سێكتەری ستراتیژی لە عێراق دەبێت لەوانە “گەنم، بازرگانیی چەك و هاوردەكردنی سووتەمەنییەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: قەیرانی دارایی لە عێراق هەیە بەڵام مووچەی نەگرتووەتەوە

ئەنداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی مووچەوە زانیاری دەخاتەڕوو. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، قەیرانی دارایی لە…
Total
0
Share