مارسێلۆ: ڕەنگە پاس بە ڕامۆس بدەین و مباپێ لە ڕیاڵ مەدرید نابینم

مارسیلۆی بەرازیلی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی باس لە چەند پرسێكی جیاواز دەكات.

مارسیلۆ بەدووری دەزانێت مباپێ پەیوەندی بەڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە بكات و خوازیاریشە لە یانەی شاهانە وازبهێنێت.

 

خەونی مارسێلۆ چییە؟

مارسێلۆ خوازیارە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید درێژە بە یاریكردن بدات و بتوانێت لەگەڵ كوڕەكەی یاریبكات، بەڵام پێیوایە ئەو كارە زۆر قورسە.

شانازییش دەكات كە شارەی كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆڵ دەكات و بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەی دادەنێت.

 

هاوكاریی یاریزانە لاوەكان دەكات

مارسێلۆ ئاشكرایكرد، ڕۆژانە هاوكاریی یاریزانە لاوەكان دەكات بۆ ئەوەی لە فشاری هاندەران و ڕاگەیاندن دووربكەونەوە.

 

كاتی گرێبەستەكە بیری نەكردووەتەوە

مارسێلۆ جەختیكردەوە كە كاتێك گرێبەستی ڕیاڵ مەدریدی بۆ هاتووە بیری نەكردووەتەوە و دەستبەجێ ڕازیبووە.

 

داهاتووی دەگات بە چی؟

مارسێلۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بە یانەی ژیانی خۆی دادەنێت، ئامانجیشی ئەوەیە لەوێ واز لە یاریكردن بهێنێت.

مارسێلۆ دەڵێت: “من كاپتنی باشترین یانەی جیهانم، هەموو شتێك سەرەتا و كۆتایی هەیە، دەمەوێت لێرە وازبهێنم، بەڵام ئەو بڕیارە بەدەست من نییە.”

 

ڕیاڵ مەدرید لەسەر ڕێگە ڕاستەكەیە

كاپتنەكەی مێرنگی پێیوایە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ڕێگە ڕاستەكە دەڕوات و خوولی ئیسپانیاش بە بەهێز دەبینێت.

مارسێلۆ جەختیكردەوە كە ئەوان پێویستە یاریی دوای یاریی ئامادەكاریبكەن تا وەرزەكە بەشێوەیەكی باش كۆتایی پێبهێنن.

 

“مباپێ نایەتە ڕیاڵ مەدرید”

مارسێلۆ پێیوایە مباپێ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ناكات و لە پاریس سانجێرمان دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ڕامۆسی هاوڕێشی دەڵێت: “ئەو وەك برای گەورە وابوو بۆ من، هاوكاریی زۆری كردم لە دەرەوەوە و ناوەوەی یاریگادا.”

پێشیوایە یاریكردن دژی ڕامۆس چاوەڕواننەكراو بووە و بەدووری نازانێت لەكاتی یاریكردندا تۆپی بۆ هەڵبدات!

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك.. هەندێك لە تووشبووانی كۆرۆنا تووشی نەخۆشییەك دەبن

بابەتی دواتر

ئۆپیك پڵەس: بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share