توێژینەوەیەک: زەوی بۆ مرۆڤ سەلامەت نەماوە

هەسارەی زەوی

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە زەوی لە کۆی نۆ پێوەر کە گرنگن بۆ تەندروستی و سەلامەتیی مرۆڤ، شەش پێوەریانی تێدا نییە” و دوو لە سێ توخمەکەی دیکەش “بە ئاراستەیەکی خراپدا دەڕۆن”.

کۆمەڵێک زانای نێودەوڵەتی لە گۆڤاری Science Advances راپۆرتیان دا کە کەشوهەوای زەوی، جۆراوجۆرێتیی زیندەوەران، زەوی و ئاوی شیرین، پیسبوونی ماددە خۆراکیەکان و ماددە کیمیاییە مۆدێرنەکان” (پێکهاتە دروستکراوەکانی مرۆڤ وەک تەنۆلکەی پلاستیکی بچووک و پاشماوەی ئەتۆمی) هەموویان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون.

توێژینەوەکە دەریخستووە کە تەنها ترشی زەریاکان و تەندروستیی هەوا و چینی ئۆزۆن هێشتا لەو ئاستانەدان کە بە سەلامەت دادەنرێت، بەڵام پیسبوونی زەریاکان و هەوا بەرەو ئاراستەیەکی خراپ دەڕۆن.

لە ساڵی 2009 توێژەرانی توێژینەوەکە 9 پێوەری ستانداردی جیاوازیان دامەزراند و پێوانە زانستییەکانیان بەکارهێنا بۆ حوکمدان لەسەر تەندروستیی زەوی بە گشتی.

دوایین توێژینەوە نوێکردنەوە بوو بۆ توێژینەوەیەکی تر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015، توخمی شەشەمی بۆ پۆلی ناپارێزراوەکان زیاد کرد، پێوانەکردنی ئاو لە پۆلی “بەزەحمەت سەلامەت”ەوە گۆڕا بۆ پۆلی “دەرەوەی کۆنترۆڵ” بەهۆی تێکچوونی باری رووبارەکانەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگەی هەرێم: زیانە ژینگەییەكانی تۆپبارانەکانی تورکیا هاوتان بە زیانەکانی ‏‏10 ساڵی ڕابردوو

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئاماری داهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و ئەو زیانانەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی چارەسەری پاشماوەی کارگەکان دەداتە ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوودا دەنگی لەسەر پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی پاشماوەی کارگەکانی سلێمانی دا، پڕۆژەکە گرنگی بە…
Total
0
Share