ئەستەنبوڵ.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە مزگەوتێكی مێژوویی لەناوچوو

لە شاری ئەستەنبوڵ، مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی لە ئوسکودار بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە بە تەواوی لەناوچوو.

ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی ئاشكرایكردووە، بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دەستکەوتوون، بە هۆکارێکی نادیار، ئاگر لە مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی  لە ئەستەنبوڵ کەوتووەتەوە.

پاش ئاگادارکردنەوەیان، ژمارەیەکی زۆر لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە، بە پشتیوانیی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریاكان، ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوه‌.

وەك لە وێنەكاندا دەركەوتووە، بەهۆی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری مزگەوتەکە سووتاوە و بەکەڵکی بەکارهێنان نەماوە.

لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، کە لەلایەن پارێزگای ئەستەنبوڵەوە بڵاوکراوەتەوە، باسلەوە کراوە، کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم ئاگر لە مزگەوتی وانیکۆی مێژوویی لەناوچەی کاندیلی شارۆچکەی ئوسکودار کەوتووەتەوە.

مزگەوتی وانیکۆی لە ساڵی 1665دا لە لایەن وانی محەمەد ئەفەندییەوە لە ناوچەی کاندیلی ئوسکودار دروست کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share