ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی شۆفێرەکەی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، “پاش ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی (دڵدار حەمەدەمین مستەفا) لە ڕۆژی 10-2-2022، تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانیان ئەنجامدەری ئەم تاوانە بدۆزنەوە بە ناوی ( عەبدولقادر عەلی رەسوڵ) ناسراو بە (قادر قەلعە)”.
باسیلهوهشكردووه، ئەمڕۆش شوێنەکەیان دەستنیشان کرد کە لە دەوروبەری شاری هەولێر بوو و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەش هێزێکی بەڕێوەبەرایەتییهكه چونە ئەو شوێنە بە مەبەستی دەستگیرکردنی، بەڵام تاوانبارهكه بە تەقەکردن ڕووبەروی هێزەکە بووەوە و لە ئەنجامیشدا بە برینداری دەستگیرکرا.
ئاسایشی ههولێر ڕاشیگهیاندووه، لە ئێستادا ناوبراو لەنەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت، بڕیارە دوای چاکبوونەوە و تەواوبونی لێکۆڵینەوەکان ئاسایش زانیاری زیاتر لەبارەیەوە ئاشکرابکات.