ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی لازیۆی ئیتاڵی، لویس ئالبێرتۆ ئالکۆنچێڵ ڕه‌خنه‌ی توند له ئیداره‌ی یانه‌که‌ی ده‌گرێت و به که‌مته‌رخه‌م وه‌سفیان ده‌کات.
جیانلوکا دی مارزیۆ، شاره‌زای بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕۆژنامه‌نوسی سکای سپۆرت، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چیرۆکی ڕه‌خنه‌گرتنی لویس ئالبێرتۆی له کلاودیۆ لۆتیتۆی سه‌رۆکی یانه‌ی لازیۆ ئاشکراکردووه.
یانه‌ی لازیۆ له ماوه‌ی ڕابردوودا و له‌سه‌رده‌می قه‌یرانه‌کاندا فڕۆکه‌یه‌کی نوێ و مۆدێرنیان کڕیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئیداره‌ی هه‌ڵۆکان بۆ کارئاسانیکردنه بۆ یاریزانان، به‌ڵام یاریزانان به شێوه‌یه‌کی دیکه لێکدانه‌وه‌یان بۆ بابه‌ته‌که کردووه.
لویس ئالبێرتۆی یاریزانی ئیسپانی که له هێڵی ناوه‌ندی بیانکۆسیلسیتی یاریده‌کات، ڕایگه‌یاندووه، ” فڕۆکه‌که‌م بینی، به‌ڵام پێویسته پاره‌ی پێبده‌ین، ئه‌وان فڕۆکه ده‌کڕن، به‌ڵام پاره‌ی ئێمه ناده‌ن”.
یاریزانه ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌که ره‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی لوتیتۆ ده‌کات، که له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانه‌کانی سه‌رده‌می کۆرۆناوه موچه‌ی یاریزانانی که‌مکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا فڕۆکه‌ی نوێ به سه‌دان ملیۆن یورۆ بۆ یانه‌که دابینده‌که‌ن.
ناڕه‌زایی یاریزانان له که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌کانیان هاوشێوه‌ی دیارده‌یه‌کی لێهاتووه، چه‌ندین یانه‌ی ناودار به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌وه دووچاری ئاسته‌نگی بوونه‌ته‌وه، چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا ناتوانن یانه‌که نوێبکه‌نه‌وه یاخود هیچ پڕۆسه‌یه‌کی نوێ ده‌ستپێبکه‌ن، تاوه‌کو نه‌که‌ونه به‌ر ڕه‌خنه‌ی میدیا و یاریزانان.