لە گوندێکی ئیتالی دوای هەشت ساڵ منداڵێک لەدایکبوو

دیمەنی گوندی مۆرتێرۆنی

لە گوندێکی بچووکی ئیتالیا، دوای هەشت ساڵ منداڵێک لەدایک بووە و دانیشتووانی گوندەکە بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕن.

ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، گوندی شاخاویی مۆرتێرۆنی بچووکترین گوندی ئیتالیایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 29 کەسە.

ڕۆژی 19ی تەمموز، دوای هەشت ساڵ منداڵێک لە گوندەکەدا لەدایک بووە و ناویان ناوە دێنس. بەرپرسی گوندەکە لەو بارەیەوە وتی، “ئەمە وەک بۆنەیەکی تایبەتە بۆ هەموو دانیشتووانی گوندەکە”.

منداڵەکە لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا لەدایکبووە، دایکی ئاماژەی بەوە کرد ئاسان نییە لە ئێستادا منداڵت ببێت، کاتێکیش لە نەخۆشخانە دەگەڕێنەوە، ئاهەنگێک ساز دەکەن، “باوەشمان بۆ هەمووان کراوەیە و پێشوازییان لێ دەکەین. دڵمان خۆشە بەوەی بچکۆلەکەم لە دانیشتووانی مۆرتێرۆنی بێت و ژمارەمان زیاد بکات، ئەگەر کەمێکیش بێت”.

بەرپرسی گوندەکە لە درێژەی قسەکانیدا ئاشکرای کرد لە ئێستادا ژمارەیان بووە بە 29 کەس، “هیچ یەکێکی دیکەمان دووگیان نییە، لانیکەم هێندەی من بزانم… بەڵام بێگومان لەدایکبوونی منداڵی تازە خۆشییە بۆ هەموومان”.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا: وەبەرهێنانەکانی تۆڕی 5Gی هواوێی لە وڵاتەکەمان قەدەغە ناکەین

بابەتی دواتر

بەهرۆز بوچانی مافی پەنابەرێتی لە نیوزلەندا وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووی داری کریسمس

بەکارهێنانی دارە هەمیشەسەوزەکان لە جەژنی سەری ساڵ و کریسمسدا مێژوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام دواتر وشەی “داری کریسمس” ـی…
Total
0
Share