سەندیكای هونەرمەندان پشتیوانیی خۆی بۆ ڕەزازی نیشاندەدات

ناسر ڕەزازی

سەندیكای هونەرمەندان ناڕەزایی لەبارەی هێرشكردنەسەر هونەرمەند ناسر ڕەزازی نیشاندەدات و دەڵێت، “پاڵپشتیی تەواوی ئەو هونەرمەندە مەزنە دەكەین”.

سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ماوەیەكە چەند كەسێك بەشێوەیەكی ناشارستانی و پڕلەقین هێرشی ناڕەوا دەكەنەسەر هونەرمەند ناسری ڕەزازی.

دەشڵێت، ڕەزازیی هونەرمەند، پێشمەرگە و نیشتمانپەروەر لەپاڵ هەڵوێستە سیاسییە كوردستانییەكانیدا، هونەرمەندێكی بەئەزموون و پڕ بەخشش و داهێنانە و یەكێكە لە پارێزەران و درێژەپێدەرانی ڕەوتی گۆرانی و ئاواز و سروودە نیشتمانییە ڕەسەنەكان.

ئەنجومەنی سەندیكای هونەرمەندان وێڕای نیشاندانی پشتیوانی بۆ ئەو هونەرمەندە، داواش لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات، بەهۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە وتار و بانگەشانەدا بكەن كە هونەر و هونەرمەندان دەكەنە ئامانج و هەوڵدەدەن لەڕێگەیەوە شیرازەی كۆمەڵایەتیی كۆمەڵگا بشێوێنن.

لەم ڕۆژانەدا تۆمارێكی دەنگیی ناسر ڕەزازی بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەڵێت، من یارسانیم و موسڵمان نیم. دوابەدوای ئەو تۆمارەش لەلایەن هەندێك لە پەیڕەوكارانی ئایینی ئیسلامەوە كەوتەبەر هێرش و هەڕەشە.

ناسر محەممەد ساڵح ناسراو بە (ناسر ڕەزازی)ی هونەرمەند لە 21ی حوزەیرانی ساڵی 1955 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و هەر لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی بە كاری هونەری كردووە و تائێستا بەردەوامە.

یەكێكە لە گورانیبێژەكانی كورد كە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەكانی كوردی گۆرانی بڵێت، ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1990ـەوە پاش ساڵانێك ژیان لە دەرەوەی وڵات لە هەرێمی كوردستان دەژی.

بابەتی پێشتر

داعش بەنیازە سیناریۆكەی حەسەكە لە عێراق دووبارەبكاتەوە و هێرشبكاتەسەر گرتووخانەیەك

بابەتی دواتر

لە گەرمیان گەنجێك بە تاپڕ كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە ناوچەی تانجەرۆ كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە كارگەی نەفتای گەرمیان لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی…
Total
0
Share