ترەمپ: هەڵبژاردنەکانم بردەوە و 71 ملیۆن دەنگم بەدەستهێنا

دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند کە لە کاتی ژماردنی دەنگەکاندا ڕێگری کراوە لە چاودێرانی کۆمارییەکان کە چاورێریی ژماردنەکان بکەن و دەشڵێت، “71 ملیۆن دەنگم بەدەستهێناوە”.

لە نوسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، شەوی ڕابردوو شەممە بەکاتی ئەمریکا لەدوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ” لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتوو بووم، 71 ملیۆن دەنگی یاساییم بەدەستهێناوە”.

ترەمپ دەڵێت، “پێشتر هەرگیز ڕووینەداوە، ملیۆنان کارتی دەنگدان لە ڕێگەی نامەی ئەلیکترۆنییەوە ڕەوانە بکرێت”.

لەلایەکی دیکەوە تویتەر نیشانەیەکی هۆشیارکردنەوەی لەسەر ئەو تویتەی ترەمپ داناوە، لەبارەی ناوەڕۆکی تویتەکەوە.

شەوی ڕابردوو، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانی وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا ئاشکراکرد و بەپێی سەنتەرەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بایدن توانیوییەتی 273 دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێنا لەکاتێکدا خۆی پێویستی بە 270 دەنگی ئەو ئەنجومەنە هەیە بۆ بوون بە سەرۆک.

بابەتی پێشتر

بایدن گۆڕانکاری لە سیاسەتی وزەی ئەمریکادا دەکات بۆ وزەی سەوز

بابەتی دواتر

سەرۆکەکانى ئەمریکا دواى تەواوبوونى ماوەى سەرۆکایەتییان چى دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share