پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، دووشەممە، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ، دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات بۆ دوو بڕگە.
بڕگەی یەکەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، سوێندخواردنی هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانە و بڕگەی دووەمیش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.
چاوەڕێ دەکرێت، بە پشتبەستن بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلایی نەبێتەوە، چونکە موقتەدا سەدر بایکۆتی دانیشتنەکەی کردووە و بەوەش ناتوانرێت پرسی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە.
بۆیە بە ئەگەرێكی زۆر دانیشتنەكە ئەنجامنادرێت.