خەرجكردنی پارەی پاڵپشتی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان بڕیاریلێدرا و لەو بارەیەوە وەزارەتی دارایی نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كردووە.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی داراییدا كە واژووی ئاوات شێخ جەنابی لەسەرە، هاتووە، پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران لە 24/11/2021، بڕیاریانداوە بە خەرجكردنی بڕی 40 هەزار دیناری مانگانە بۆ خوێندكارانی ناوەوەی شار، هەروەها بڕی 60 هەزار دیناری مانگانە بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار.
بڕیاری پاڵپشتییە داراییەكە تەنها ئەو خوێندكارانە دەگرێتەوە كە بە زانكۆلاین وەرگیراون.
هەر بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی، بڕی پارەی ماوە، بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی بەشەناوخۆییەكان دەبێت، پارەكەش لەسەر بودجەی ئاسایی زانكۆ و پەیمانگاكان دەبێت لە (التبرعات و الاعانات).
پاڵپشتییە داراییەكە لە 1/1/2022ــەوە خەرجدەكرێت بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.