ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی گەورەترین فراكسیۆن یەكلادەكاتەوە

دادگای باڵای فیدراڵی

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی سكاڵای تایبەت بە گەورەترین فراكسیۆن یەكلابكاتەوە.

سێشەممەی ڕابردوو دادگاكە كۆبووەوە و بڕیاریداوە تاوتوێكردن و بڕیاردان لەسەر سكاڵای تایبەت بە گەورەترین فراكسیۆن بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی شوبات دوابخات.

پێشتر دادگاكە دوو سكاڵای پەیوەندیدار بە یەكلاكردنەوەی فراكسیۆنی پەرلەمانیی خاوەن زۆرترین ژمارە كورسی پێگەیشت.

لە دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 9ی كانونی دووەمی ڕابردوودا، پرسی گەورەترین فراكسیۆن لەنێوان ڕەوتی سەدر و هێزەكانی چێوەی هەماهەنگی ناكۆكی و ڕای جیاوازی لێكەوتەوە.

تائێستا ڕەوتی سەدر خۆی وەك گەورەترین فراكسیۆن دەبینێت و ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی و سوننەكان هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كە دەیەوێت حكومەتی زۆرینە بێت.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا داوای سزادانی تۆمەتباری كوشتنی گەنجەكەی دهۆك دەكات

بابەتی دواتر

ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمریكا لە ئیدلب<br> دوای كوشتنی بەغدادی گەورەترینە و لە نزیك سنوورەكانی توركیا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی بەغداد سەرجەم گەشتەکانی راگرت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە راگرتووە. ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئاشکرایکرد، “سەرجەم گەشتیاران…
Total
0
Share