کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە سبەینێوە بارانبارین و بەفر دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە پاشنیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
بەپێی پێشبینییەكان، پینجشەممە ئاسمان دەبێت بە هەوری تەواو، سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و دواتر بەفربارین لەناو ناوەندی شارەکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەستپێدەکات.
لە هەولێر بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و لەناوەندی شار باران دەبارێت، لە کەرکوکیش لەکاتەکانی ئێوارەی سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینە لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەستپێدەکات و دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کۆتاییدێت.