ساڵی رابردوو ساڵی ناسەقامگیریی زێڕ بوو، ساڵی داهاتووش بە هەمان شێوە دەبێت نرخەکەی لە بەرزبوونەوە بەردەوامدەبێت.
حاجی محەمەد، زەڕەنگەر لە سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ساڵی رابردوو ساڵی ناجێگیریی زێڕ بوو، بۆچوونم وایە ساڵی 2026 نرخی زێڕ بەردەوامدەبێت لە بەرزبوونەوە، زیاتر بەرزدەبێتەوە و دانابەزێت.
وتیشی، بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستاوە، زۆرێک لە هاوڵاتییان توانایان نییە مامەڵەی جاران بە زێڕەوە بکەن، هەروەها وەک جاران ناتوانن هاوسەرگیریی بکەن، بەڵام بۆ هەندێک کەسیش بووە بازرگانی.
باسی لەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتییان دەکەم پارەکانیان بکەن بە زێڕ و لێی نەترسن، چونکە زێڕ هەر بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.