قایمقامیەتی کەلار هەواڵی ڕووخاندنی مزگەوتێك ڕەتدەکاتەوە

قایمقامیەتی قەزای کەلار ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی ڕووخاندنی مزگەوتێک ‏بڵاوکردەوە، ڕەتیدەکاتەوە ئەوەی ڕووخێنراوە مزگەوت بێت، بەڵکو شوێنی نوێژ بووە و ‏لەکاتی دروستکردنیدا هیچ مۆڵەتێکی بۆ وەرنەگیراوە.‏

لە ڕوونکردنەوەکەی قایمقامیەتی کەلاردا هاتووە، ڕاستی بابەتەکە بەوجۆرەیە کە ‏له ‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر ڕێگای گوندی سه‌ید خه‌لیل له كه‌لار، له‌ ‏ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌، كه‌ خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه‌، هاوڵاتییه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی ‏شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به‌ زیاده‌ڕۆ و بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی دروستكردووه‌، ‏ئەوەی ڕووخێنراوە بینایەکی تەواونەکراوبووە.‏

دەقی ڕوونکردنەوەکە:‏

‏1. ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ به‌م شێوه‌یەیە، له ‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون و له‌سه‌ر ڕێگای ‏گوندی سه‌ید خه‌لیل له ‌قه‌زای كه‌لار، له‌ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌ كه‌ خۆیان مزگه‌وتیان هه‌یه‌، ‏هاوڵاتییه‌ك له‌ژێر ناوی دروستكردنی شوێنی نوێژ (مصلی) بینایه‌كی به‌ زیاده‌ڕۆی ‏دروستكردووه‌ و به‌ ته‌حه‌داوه‌ ڕه‌زامه‌ندیی هیچ كام له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌نه‌گرتووه،‌ ‏به‌تایبه‌ت (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌وقافی گه‌رمیان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كشتوكاڵی ‏گه‌رمیان، قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار).‏

‏2. ته‌نها له‌ساڵی ڕابردوودا (12) مزگه‌وت له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دروستكراون،‌ ‏كه‌ (7) یان له ‌سنووری كه‌لارن، لێره‌شه‌وه‌ دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر هاوڵاتی و خێرخوازێك ‏بیه‌وێت مزگه‌وت دروست بكات، ئاسانكاریی ته‌واوی بۆ ده‌كرێت و له‌و شوێنه‌ش ئه‌گه‌ر ‏پێویستی به‌ شوێنی نوێژ بێت، ئاماده‌ین تێچووی بگرینه‌ ئه‌ستۆ.‏

‏3. له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌كاری قورئانی پیرۆز به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، ‏به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لابراوه‌ ته‌نها هه‌یكه‌لێكی ته‌واونه‌كراوی چۆڵ بووه‌ و ئه‌و قورئانانه‌ش له‌ ‏شوێنی تره‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌.‏

بابەتی پێشتر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووبارە دابه‌شكردنى نه‌وت تاوتوێده‌كات

بابەتی دواتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share