بایدن لەیادی مارتن لۆسەر کینگ-دا: دیموکراسییەکەمان لەژێر هەڕەشەدایە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە وتەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بەبۆنەی “ڕۆژی مارتن لۆسەر کینگ”ەوە وتی، “پێویستە کارە تەواونەکراوەکانی تەواوبکەین”، ڕایگەیاند کە دیموکراسیی ئەمریکا ڕووبەڕووی “هێرش” بووەتەوە.

جۆ بایدن لە وتەکەیدا دەڵێت، لۆسەر کینگ تەمەنی 15 ساڵ بوو کاتێک دەستی بە گەشتەکەی کرد بۆ جێبەجێکردنی “ئەمریکا بۆ هەموو ئەمریکییەکانە”، ئەو ئەمەی تەنها بە خەون نەهێشتەوە بەڵکو کردی بە “کردار”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەمڕۆژەدا نابێت تەنها یادی بکەینەوە، بەڵکو پێویستە ئەو کارانەی کە تەواونەکراون تەواویان بکەین، لە فەراهەمکردنی کار، دادپەروەری، پارێزگاری لە مافی پیرۆزی دەنگدان بە یەکسانی بۆ هەمووان کە ئەوە سەرچاوەی هەموو مافەکانە”.

بایدن جەختیکردەوە کە “دیموکراسییەکەمان لەژێر هەڕەشە و هێرشدایە”، وەک ئەو هێرشەی لە مانگی کانونی یەکەمدا کۆمارییەکان ئەنجامیاندا بۆسەر مافی دەنگدان، ئەو هێرشە بۆ ڕێگریکردن نەبوو لە دەنگدان بەڵکو دەربارەی ژماردنەوەی دەنگەکان بوو، ئەوە کارێکی پیسە بەرامبەر دەنگدەران و هەڵبژاردنیش.

لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەهەمان بۆنەوە ڕایگەیاند، “مارتن لۆسەر کینگ و میراتەکەی بەردەوام ئیلهامن بۆ ئەوانەی هەوڵی بەدیهێنانی یەکسانی دەدەن نەک تەنها لە ئەمریکا بەڵکو لەسەرتاسەری جیهان”.

 

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە گەشتی کەشتییەکی ئەمریکی دەدرێت کە چوار هەزار و 700 گەشتیاری لەسەرە

بابەتی دواتر

مەترسیدارە.. هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕۆیشتن بە شەقامی 60 مەتریدا هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share