سبه‌ینێ مووچه‌ى چوار وه‌زاره‌ت‌ دابه‌شده‌كرێت ‏

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری به‌رده‌وامى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌دات و سبه‌ینێ مووچه‌ى ‏چه‌ند وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت. ‏

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ‏تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگەیاند، سبه‌ینێ سێشەممە مووچەی وەزارەتەكانی سامانە ‏سروشتییەكان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی و گواستنەوە و گەیاندن دابه‌شده‌كرێت. ‏

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسیله‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى مانگى ‏ڕابردووى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و ‏كاروبارى ئایینى، دیوانى چاودێریی دارایی، ده‌سته‌ى ‏مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ‏ئیداره‌ى هه‌رێم، ده‌سته‌ى ژینگە، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ‏ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، كۆمسیۆنى ‏هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌شده‌كات.‏

‏”به‌هۆی نه‌گه‌یشتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد”، وه‌زاره‌تى دارایی به‌شێوه‌یه‌كى ‏سست ‏مووچه‌ى مانگى ڕابردووى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات.‏

بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی سبەینێی ئەو چەند وەزارەتە لەكاتێكدایە، لە سلێمانی دوو ‏ڕۆژ كراوەتە پشوو، بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەكانی گەرما و ئەگەری دروستبوونی ‏شەختەوە.‏

بابەتی پێشتر

حوسییەكان بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردەسەر ئیمارات و تەقینەوەیەك ڕوویدا

بابەتی دواتر

کەشناسی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share