كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان دان بەوەدا دەنێت ناتوانن نەوت و بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابینبكەن، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە وەزارەتەكە خاوەنی پاڵاوتگە نییە.
کەمال ئەتروشی، وهزیری سامانه سروشتییهكانى حكومهتى ههرێمى كوردستان لهمیانهى سهردانیكردنى بۆ زاخۆ له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا وتی، پرسی دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین بە تەنها لە توانای وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا نییە، چونکە وەزارەتەکەیان هیچ پاڵاوگەیەکی تایبەتی نییە بۆ پاڵاوتنی سووتەمەنی و لەم کاتەشدا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە شەش ملیۆن لیتر بەنزین هەیە.
ئهتروشی جهختیشیكردهوه، دابەشکردنی نەوتی سپی بەردەوامی هەیە و سەردانی هەموو ناوچەکانیش دەکات تاوەکو دڵنیاببێتەوە کە هەموو ناوچەکان نەوتی پێویستیان بۆ زستان وەرگرتووە.
وهزیری سامانه سروشتییهكان ڕایگەیاند، “لە ماوەی دەستبەکاربوونمدا تیمێکی بەئەزموونم هێناوە بۆ وەزارەت کە شارەزاییەکی زۆریان هەیە لە دۆسیەی نەوت هەر لە قۆناغی گەڕان، بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت لەگەڵ چۆنییەتی گرێبەستكردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت”.
كهمال ئهتروشی لهبارهى قسهكانى ڕابردووى دهڵێت، “قسەکانی پێشوم دووبارە دەکەمەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە گەندەڵی نادەم”.
ڕوونیشیكردهوه، لەگەڵ كۆمپانیاكان باسیان لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری كردووە بۆ ئەو سنوورانەی سامانی سروشتییان هەن.