بەوێنە.. دەستگیرا بەسەر 310 سندوق گولـلەی دژەفڕۆكەدا

هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستیانگرت بەسەر 310 سندوق گولـلەدۆشكەدا كە چەكدارانی داعش لە ئەنبار شاردبوویاننەوە.

ئەمڕۆ هەینی هێزێكی پۆلیسی ئەنبار و سوپای عێراق لە دۆلێكی سەر بە قەزای ڕوتبە لە پارێزگای ئەنبار، حەشارگەیەكی تەقەمەنیی داعشەكانیان لەژێر خاكدا دۆزییەوە.

حەشارگەكە 310 سندوقی لەخۆدەگرت كە سەرجەمیان گولـلەدۆشكەی دژەفڕۆكەیان تیادا بووە و چەكدارانی داعش لەژێر خاكدا شاردبوویاننەوە، وەك شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “ئەو تەقەمەنییانە لەلایەن بەشی ئەندازەی سەربازییەوە ڕادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە كراون”.

بابەتی پێشتر

هێزی ڕوسی گەیشتە کازاخستان.. ئەمریکا چاودێریدەکات

بابەتی دواتر

یاریزانێك واز لە تۆپی پێ دەهێنێت و ڕوو لە چاندنی حەشیش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share