پێنج تووشبووی ئۆمیكرۆن له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆماركران

وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، پێنج حاڵه‌تى تووشبوون به‌ گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ‏له‌ دهۆك تۆماركران.‏

سامان به‌رزنجى، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ‏پێنج ئه‌ندامى خێزانێكى دانیشتووى دهۆك تووشى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن بوون.‏

لەبارەی هۆكاری تووشبوونەكەوە، وەزیری تەندروستی وتی، ئه‌ندامێكى خێزانه‌كه‌ له‌ ‏ده‌ره‌وه‌ى وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه و‌ تووشبووى ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ چوار ئه‌ندامى ‏دیكه‌ى خێزانه‌كه‌ى ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه‌ و تووشی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن بوون.‏

پێشتر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ‏فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاندبوو، “مه‌حاڵ نییه‌ ئۆمیکرۆن بگاته‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ‏ئێمه‌ش و پێشبینییه‌كانیش زۆر نزیكن له‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ لە هه‌رێمی كوردستان ‏بڵاوببێته‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌زموونی پێشووترمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌”.‏

وه‌زیری ته‌ندروستى باسی له‌وه‌شكردبوو، تا ئێستا دوو ملیۆن و820 هەزار و 509 ژە‌مە ‏ڤاكسین گه‌یشتوونه‌تە هه‌رێمی كوردستان، لەم ژمارەیەش ملیۆنێک و 812 هەزار و 612 ‏ژە‌م به‌كارهاتوون‌، واتا 70%ی ڤاكسینی به‌رده‌ست به‌كارهاتووه‌ و ‌926 هەزار و 721 ‏ژەم به‌ هه‌رسێ جۆریه‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كان به‌رده‌سته.‏

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ئەو مێردمنداڵانەى لە سه‌روو 12 ساڵین، 25%یان ژە‌می یه‌كه‌میان ‏وه‌رگرتووه‌ و 19%‌شیان ژە‌می دووه‌میان وه‌رگرتووه‌.‏

بابەتی پێشتر

یه‌كشه‌ممه‌ په‌روه‌رده‌ مووچە وەردەگرێت

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: ژەهراویبوونی هەوا بووەتەهۆی 1.8 ملیۆن حاڵەتی مردن لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
Total
0
Share