فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی پێگە سەربازییەکانی سەربە حەماسیان کرد

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان بۆسەر پێگەکانی بزوتنەوەی حەماس ئەنجامدا.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی سەربە بزوتنەوەی حەماسیان بۆردومانکردووە، لەناویشیاندا پێگەی قادسیە.

بۆردومانەکە لە شاری خان یونسی باشووری کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.

بەپێی سەرچاوەکان، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە 12 مووشەک پێگەکانی حەماسیان بۆردومان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە کەناڵی 13ی عیبری ڕایگەیاند، بۆردومانی پێگەکانی حەماس وەڵامدانەوە بووە بۆ ئەو مووشەکانەی ئاراستەی دەروبەری تەلئەبیب کراون.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەختیکردوە، کە بۆردومانەکانیان تەنها پێگە سەربازییەکانی حەماسی لەو ناوچەیە گرتووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەیانی دوێنێ هێرشی مووشەکییان بۆسەر کەناراوەکانی دەریای سپی لە تەلئەبیب ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئەمریكا هەموو شتێكی لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە دەزانی

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت،”پێشبینی سەرهەڵدانی جەنگی هەرێمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكەم”. وتیشی، “ئەمریكا هەموو شتێكی لەبارەی هێرشەكەی…
زیاتر ببینە

هاککەران کامێراکانی زیندانی ئەوین هاکدەکەن و چەند ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە

گروپێکی هاککەر بەناوی “عەدالەت عەلی” ڕایگەیاندووە، کامێراکانی چاودێریی زیندانی ئەوینی لە تاران هاککردووە و بەڵگەی ڤیدیۆیی مەترسیداری دەستکەوتووە،…
Total
0
Share