ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ، پێنج ڕۆژ پشووی سەری ساڵ درێژدەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تێیدا هاتووە، “خوێندكاران و مامۆستایان ئاگاداردەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی بەردەوام لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەسەر راسپاردەی بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاریدا:
یەکەم : دەوامی خوێندن لە ڕۆژی 2/1/2022تاوەکو 6/1/2022 ڕابگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن، لە ڕۆژی شەممە 8/1/2022 دەست بە دەوامی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.
دووەم : لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕێکدەخەنەوە، بەجۆرێک ڕۆژی شەممە 8/1/2022 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت بەگوێرەی تایبەتمەندیی کۆلێژەکان.